ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2015/1/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نێردراوی تایبه‌تی كۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گه‌وره هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناوداری هۆڵیوود، خاتوو ئه‌نجه‌لینا جۆلی كرد.
له دیدارێكدا خاتوو جۆلی باسی له سه‌ردانی خۆی بۆ چه‌ند كه‌مپێكی ئاواره و په‌نابه‌ران له سنووری پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌مپه‌كان كرد و ستایشی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه و باوه‌شیان بۆ كردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دڵگرانیی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌ربڕی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر هه‌ردوو پێكهاته‌ی ئێزدی و مه‌سیحیدا هاتوون.
خاتوو جۆلی دووپاتی كرده‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێز و پێزانینێكی زۆری بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه توانیویانه به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ران دابین و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاراتر به‌هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهان هان ده‌دات تا كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتریان بۆ كۆبكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاتنیان بۆ كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له ڕووی مۆراڵه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی خۆی ده‌بێت و هیوای خواست له پشتگیری بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان و بارودۆخه‌كه بگوازێته ده‌ره‌وه و به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی بگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و فیلمه دۆكیوومێنتارییهی كه خه‌ریكن ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و به ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستیی بارودۆخی كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆمه‌ك و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو بواره‌كانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه باره‌كه زۆر قورسه و له تواناكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ره، بۆیه پێویستی به كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتر و ئاوڕدانه‌وه‌ی جددیتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی قەداسەتی پاتریارك مار دەنخای چوارەم سەرۆكی كڵێساى ڕۆژهەڵاتی ئاشووری، بە سەرۆكایەتیی مەتران "مار ملیس زیا" كرد.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا شانده‌كه سڵاو و ڕێزى قەداسەتی پاتریاركیان گه‌یانده به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و سوپاس و پێزانینى خۆیان پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى پێشكه‌ش به خوشك و برایانى مه‌سیحى كردووه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند "به‌سه‌رهاته‌كان، ئه‌زموونێكى تاڵى نه‌خوازراو و كاره‌ساتێك بوون"، به‌ڵام دڵنیایى خۆیان دووپات كرده‌وه كه بارودۆخه‌كه كاتییه و ڕاده‌بوورێ.
شانده‌كه هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان و ناوچه‌كه و به تایبه‌تى باسیان له په‌یوه‌ندیى مێژووییى كورد و مه‌سیحییه‌كان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه گه‌لان و پێكهاته‌كانى كوردستان هه‌میشه پێكه‌وه بوون و پێكه‌وه ده‌بن، چاره‌نووسى هه‌مووانیش پێكه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها ستایشى گیانى پێكه‌وه‌یى و ته‌باییى پێكهاته‌كانى كوردستانیان كرد و دووپاتیان كرده‌وه كه له ئاینده‌شدا هه‌ر وا ده‌بێت و گیانى پێكه‌وه‌ژیان و ژیاندۆستى له كوردستان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، وێڕاى به‌خێرهێنان و ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ قەداسەتی پاتریارك، جه‌ختى له‌سه‌ر كه‌لتوورى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان كرده‌وه كه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى كوردستانیانه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وه‌ى ڕووى داوه به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك كاره‌ساته و ده‌ریخست هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان له یه‌ك سه‌نگه‌ردا پێكه‌وه‌ن، بۆیه هه‌مووان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ر پێكه‌وه ده‌بن و ئاینده‌ش بۆ كوردستانیانه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كوردستان هه‌میشه به بایه‌خه‌وه له پێكهاته‌كانى ڕوانیوه، به تایبه‌تیش پێكهاته‌ى مه‌سیحى كه پێكهاته‌یه‌كى گرنگى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانه. ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانیش گوتى: ڕاسته ئه‌زموونێكى تاڵ ژیاین، به‌ڵام زۆر وانهیشى تیادا بوو كه هانمان ده‌دات كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌یه‌كى باشتر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستانیان بنیات بنێین. شاندهكهیشى دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستاندا بێت، بۆ دابینكردنى ئارامى و ئاسایش و ژیانێكى سه‌ربه‌رزانه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان، درێغى ناكه‌ن.
له كۆتاییدا شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه كه هه‌میشه له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوا ده‌كه‌ن یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌نگاوى باشتر له ئاوه‌دانى و وه‌به‌رهێنان و پێشخستنى ژیاندا بنێن. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه و قوربانییه‌كانى دووپات كرده‌وه كه مایه‌ى شانازیى هه‌موو لایه‌كه و هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى ته‌ممووزى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان پیرۆزبایى ده‌مه‌زران و ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خۆى كابینه‌كه‌ى خواست. هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه خوازیارى هه‌بوونى هه‌ماهه‌نگییه‌كى باشن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پێكه‌وه كار و خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌بوونى چاودێریى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هه‌م وا ده‌كات ڕۆڵى په‌رله‌مان كاراتر ببێت و هه‌م حكوومه‌تیش هان ده‌دات به‌رده‌وام هه‌وڵى پێشكه‌شكردنى باشترین كار و خزمه‌ت بۆ هاووڵاتیان بدات. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه نه‌بوونى ئۆپۆزسیۆن و به‌شداریى هه‌مووان له كابینه‌ى حكوومه‌تدا، به‌و مانایه نیه كه په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆڵى كاراى خۆى له چاودێریكردنى حكوومه‌ت نه‌گێڕێت.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا هه‌رێمى كوردستانى پێدا تێده‌په‌ڕێت، پێویستى به‌وپه‌ڕى كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌كان و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه به‌شدار بن له گه‌یاندنى هه‌رێمى كوردستان به كه‌نارى ئارامى و پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى به كوردستانیان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌یرانه‌كان.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له ده‌ركردنى خوشك و برایانى مه‌سیحى له شارى مووسڵ و پهناهێنانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرا و له‌مباره‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بێت بۆ به‌هاناوه‌چوون و هاوكارى و یارمه‌تیدانى ئه‌وان؛ هیچ درێغییهكى نه‌كردووه و ناكات، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، كۆمه‌ك و هاوكاریى باشتریان بكرێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى حوزه‌یرانى 2014 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو "ئێرتارین كۆوزن" به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى ڕێكخراوى پرۆگرامى جیهانیى خۆراك WFP و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاوارانه‌ى له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كانى ناوخۆى عیراقه‌وه ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه تاوتوێ كرا و، خاتوو كۆوزن سوپاسى WFP گه‌یانده حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و هاوكارى و یارمه‌تیانه‌ى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانیان كردووه و، دووپاتى له‌سه‌ر پێویستیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كان بۆ یارمه‌تیدانیان كرده‌وه و، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌رده‌وامیى ڕووداوه‌كان و زیادبوونى ژماره‌ى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان، مایه‌ى نیگه‌رانییه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وامدا بن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى تواناكان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هه‌موو هاوكارى و یارمه‌تییه‌كى پێشكه‌ش كردوون، به‌ڵام بهپرسیاریهتیى سه‌ره‌كى له‌م پرسه‌دا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكوومه‌تى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، بۆیه ده‌بێ ئه‌وانیش ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئاوڕى جددى له په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ناوخۆى عیراق بده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانیى خۆى ده‌ربڕى له‌وه‌ى كه به هۆى بهردهوهوامیى ڕووداوه‌كان له سووریا و عیراق؛ هه‌رێمى كوردستان پێشبینیى ژماره‌یه‌كى زۆرترى په‌نابه‌ران ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها داواى كرد حكوومه‌تى عیراق میكانیزمێك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى ئه‌و ئاواره فه‌رمانبه‌ره حكوومییانهى عیراق بدات كه له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كانى پێشترى پارێزگاى ئه‌نبار و ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پارێزگاى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراق ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون، هه‌روه‌ها سیسته‌مى دابه‌شكردنى خۆراكى مانگانه‌یان به جۆرێك ڕێك بخاته‌وه كه بتوانن له كه‌مپه‌كاندا وه‌كوو هه‌ر هاووڵاتییه‌كى دیكه‌ى عیراقى به‌شه خۆراكى مانگانه‌یان به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك وه‌ربگرن.
ئێوارەتان باش، هەموو لایەكتان بەخێربێن....
خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدار دەبم لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی لقی هەولێری بانكی ستاندەرد چارتەرد.
سەرەتا دەمەوێ سوپاسی هەریەك لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق و كونسوڵگەریی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و، هەروەها سوپاسی گەرمی دەستەی بەڕێوەبردنی بانكی ستاندەرد چارتەرد بكەم، بۆ هەوڵەكانیان لە پێناو كردنەوەی لقی ئەم بانكە لە هەرێمی كوردستان ، بۆ هێنانەدی ئەو تێڕوانینەی كە بۆ كردنەوەی ئەم بانكە هەیانبووە.
زۆر بەخێرهاتنیان دەكەم و سوپاسیان دەكەم.
هاوكات دەمەوێ دەستخۆشی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەت بكه‌م، بۆ پشتگیریكردنیان لە كردنەوەی ئەم پڕۆژەیە. هیوادارم ئەم دەستكەوتەی ئەمڕۆ ببێتە سەرەتایەك بۆ هاندان و هاتنی زیاتری بانكە نێودەوڵەتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان، كە دەرئەنجام سوودی بۆ كوردستان و چالاكیی بازرگانی لە كوردستان و لە هەموو عیراقدا هەیە.
بەڕێزان،
شاراوە نیە كە ئابووریی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، پێشكەوتنی خێرا و فراوان و بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بۆیە دەكرێت ئێمە پێشبینیی بەردەوامیی گەشە و خۆشگوزەرانیی زیاتر لە هەرێمی كوردستان بكەین.
خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆریان داوە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی ئەم هەرێمە و بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوە سروشتییەكان، كە پێشتر مایەی نەهامەتی بووە بۆیان. بۆیە حكوومەتی هەرێم كاری كردووە و هەوڵی جددی دەدات بۆ گۆڕینی بۆ قۆناغێك كە ببێتە سەرچاوەیەك بۆ سوود وەرگرتن و دەستبەركردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستاندا.
دیارە هیچ كەرتێكی ئابووری لە سیستەمی نوێی جیهانگیریدا، ناتوانێ بە تەنها سەركەوتن بەدەست بهێنێت، ئەگەر ئەم كەرتە بە بازنەكانی بەرهەمهێنانی جیهانییەوە گرێ نەدرێ. دڵنیام لەوەی بوونی ئەم بانكە، هاوكارمان دەبێ لە چۆنیەتیی چوونە ناو بازاری بەرهەمهێنان و بازاڕەكانی جیهانەوە. ئێمە ئەوەش دەزانین كەوا بانكەكانی كەرتی گشتی لە ڕابردوو، گرفتیان زۆر بووە و ڕۆڵی خۆیان بە باشی نەبینیوە.
مانەوی بانكەكان لە ژێر ڕكێفی كەرتی گشتیدا، ڕۆژێك لە ڕۆژان نەبووەتە مایەی سەقامگیریی دارایی، بۆیە دەكرێ لە ئایندەدا بیر لە كاراكردنی ئەو جۆرە بانكانەش بكەینەوە و شێوەی بوونیان وەك كەرتی گشتی بگۆڕین، بەمەبەستی بەهێزكردنی توانای كێبڕكێكردنیان لەگەڵ كەرتی تایبەت.
لە كاتێكدا هاووڵاتیان و كۆمپانیا ناوخۆییەكان لە هەرێمی كوردستان پێشكەوتنی بەرچاویان لە ڕووی ئابووریەوە بەدەست هێناوە، دەبێت ئەوەشمان لە یاد نەچێت كە ئێمە ڕووبەڕووبوونەوەی تازە و نوێمان لە بەردەمدایە. ئەویش بریتیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەدامەزراوەییكردنی زیاتری لایەنی دارایی و بانكی و مۆدێرنێتەكردنیان. بۆیە ئێمە بانكی ستاندەرد چارتەرد بە یەكێك لە چارەسەرەكان دەبینین بۆ ئەم ڕووبەرووبوونەوانە، لەبەر ئەوەی:
یەكەم: بوونی بانكی ستاندەر چارتەرد وەكوو بانكێكی نێودەوڵەتی، زیاتر یارمەتیی گەشەسەندنی چالاكیی دارایی دەدات لە هەرێمی كوردستان.
دووەم: بوونی بانكێكی باوەڕپێكراوی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان، هاووڵاتیان و بازرگانانی ناوخۆ هان دەدات، بەشدار بن لە كاری دارایی جیهانی لە ڕووی وەبەرهێنان و قەرزی خانووبەرە و جۆرەكانی دیكەی قەرزی بانكی و ئامرازەكانی دارایی تریشەوە، كە بە داخەوە تاكوو ئێستا هەرێمی كوردستان لێی بێبەش بووە.
سێیەم: بوونی بانكی ستاندەرد چارتەرد دەبێتە هێمایەكی كرنگ بۆ كۆمەڵگای بازرگانیی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گەشە و پێگەیشتنی لایەنی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی كوردستان.
بەڕێزان..
لێرەوە داوا لە هاووڵاتیان و بازرگانان دەكەم، زیاتر بیر لەوە بكەنەوە كە چۆن سەرمایەكانیان بە باشترین و مۆدێرنترین ڕێگا بە كار بهێنن.
لە ڕابردوودا وا باو بووە كە هاووڵاتیان سەرمایەكانیان بە شێوەی كاش لە ماڵەوە هەڵبگرن. دەتوانم ئەوە بخەمە ڕوو كە ئەمەش دەرئەنجامێكی نادروستی سیستەمی بانكی بووە لە لایەن ڕژێمی پێشوو، كە بووە هۆی ناشرینكردنی سیستەمی بانكی لە دیدی هاووڵاتیانی سەرجەم عێراق، بەتایبەتی هەرێمی كوردستان.
خۆم لەو باوەڕەدام كە بوونی بانكی ستاندەرد چارتەر یارمەتیمان دەدات لە هەنگاونان بەرەو ئاڕاستەی تێگەیشتن لە سیستەمی نوێی بانكی. ئەمەش دەرفەتێكی باشە بۆ تێگەیشتن و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی جددی دەربارەی ڕێكارە داراییە نێودەوڵەتییەكان، تاكوو یارمەتیی هاووڵاتیان و بازرگانانی هەرێم بدات بۆ باشتر بەڕێوەبردنی سەرمایەكانیان و تێكەڵاوبوونیان بە سیستەمی بازرگانی و داراییی نێودەوڵەتی.
لە كۆتایی قسەكانمدا، هیوای سەركەوتن بۆ بانكی ستاندەرد چارتەرد لە هەولێر دەخوازم، دەمەوێ دڵنیاشیان بكەمەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری لەو بانكە و هەموو بانكێكی دیكەی نێودەوڵەتی دەكات كە لە داهاتوودا دەیانەوێت لە هەرێمی كوردستان پێگەیان هەبێ و كار بكەن.
زۆر خۆشحاڵم ئەمڕو كە تەشریفیان هێناوە بۆ هەولێر، بەخێر بێن بەسەر چاو، سوپاسی هەموو لایەكتان دەكەم.
بەڕێزان، ئێوارەتان باش
هەموو لایەكتان بە خێر بێن سەرچاو،
خۆشحاڵم ئەم ئێوارەیە لەم بۆنەیە بەشدار دەبم، ئەویش پرۆژەی كردنەوەی ئەم هۆتێلە جوانهیە لە شاری خۆشەویستی سلێمانی، دەستخۆشی لە برای خۆشەویستم كاك فارووق و هەروەها پیرۆزبایی لە شاری خۆشەویستی سلێمانی دەكەم كە بە ڕاستی هەر وەكوو كاك فاروقیش باسی كرد ئەم پرۆژەیە بۆ ئەم شارە زۆر پێویست بوو.
ئەوانەی كە ڕوویان دەكردە شاری سلێمانی زۆر جاران ئەو گلەییان هەبوو كە هۆتێلێك بە شێوەی پێنج ئەستێرە لەم شارەدا نیە. خۆشحاڵین بەوەی ئەمڕۆ لە شاری خۆشەویستی سلێمانی لەگەڵ ئێوە بەشدارم بۆ كردنەوەی ئەم هۆتێلە. كردنەوەی ئەم پڕۆژەیە، چیرۆكێكی دیكەی سەركەوتنی پرۆسەی پەرەسەندن و بنیانتانەوە و ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستانە، كە هەر لە سەرەتاوە كەرتی تایبەت ڕۆڵێكی دیار و كاریگەری تیادا بینیوە.
وەبەرهێنەران و كەرتی تایبەتی خۆماڵی و بیانی لە سایەی سیاسەتی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە زەمینەیەكی لەبار و زۆر گونجاویان بۆ ڕەخساوە، كە بە شێوەیەكی زۆر كارا، ببنە بەشێكی سەرەكی لە پێشخستن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستاندا.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتاوە بڕوای وا بووە كە هەرێمی كوردستان بەبێ بەشداری كەرتی تایبەت ناتوانێت پەرە بستێنێت و گەشە بكات. كەرتی تایبەت داینەمۆی پێشكەوتنی هەر وڵاتێكە، هەر لەم ڕوانگەیەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتاوە یاسای وەبەرهێنانی دەركرد، یاسایەك كە بتوانێت وەبەرهێنەرانی بیانی و خۆماڵی هان بدات بۆ ئەوەی سەرمایەی خۆیان لە هەرێمی كوردستاندا وەگەڕ بخەن. لە ئەنجامی ئەم سیاسەتەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ئێمە شاهیدی ئەوەین كە كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستاندا لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە.
ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە كە خەڵكی كوردستانیش دەبینن و گەواهیی ئەوە دەدەن، كە وەبەرهێنەر و كارساز و خاوەن سەرمایەكانی كوردستان، دڵسۆزانە كاریان لەگەڵ حكوومەت كردووە و بەردەوام كار دەكەن و سەرمایە و قازانجەكانیان دووبارە و چەند بارە لە ناو هەرێمی كوردستان وەگەڕ دەخەنەوە. دەمەوێ لێرەوە دیسان سوپاسی خۆمان، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی یەكە یەكەی ئەم بەڕێزانە بكەم، ئەوانەی بە خەمخۆریی زۆرەوە هەوڵی ئەوە دەدەن سەرمایەی خۆیان لە ناو كوردستان وەگەڕ بخەن.
بێگومان ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی دەرفەتی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بڕەخسێت و خەمخۆریی ئەوان بۆ بونیادنانەوە و گەشەسەندن و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان دەردەخات كە پێموایە ئەمە ئەركێكی نیشتیمانییە لەسەر شانی ئەوانە كە هەوڵی جددی دەدەن بۆ دووبارە بنیادنانەوەی ئەم وڵاتە لە هەموو ڕوویه‌كه‌وه.
من ڕۆڵی ئەم بەڕێزانە زۆر بەرز دەنرخێنم، لەم بۆنەیەشدا دەمەوێ جارێكی دیكە ئەو قسەیە دووبارە بكەمەوە و ڕووی قسەی خۆم ئاراستەی ئەو بەڕێزانە بكەم و داوایان لێ بكەم زیاتر هەوڵ و كۆششی بەردەوامی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان وەگەڕ بخەن و دەرفەتی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان بڕەخسێنن.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دیدگایەكی ڕوونی بۆ بواری گەشتوگوزاری لە هەرێمدا هەیە و لەو بڕوایەداین كە گەشتیاری دەتوانێ ببێتە یەكێك لە سەرچاوە هەرە سەرەكییەكانی داهات لە هەرێمی كوردستاندا، ئێمە زۆر بە جددی پشتگیری لە پڕۆژەی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان دەكەین. بێگومان كەموكوڕی لەم كەرتەدا زۆرن و لە هەموویشی گرنگتر ئەوەیە ئەم كەرتە پێویستی بە ژێرخانێكی ئابووری هەیە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران بتوانن كاری لەسەر بكەن.
ئەو پرۆژانەی كاك فارووق ئاماژەی بۆ دا، لە دوكان، هیڵی شەمەندەفەر هەردووكیان و جگە لەو پرۆژانەی دیكەی كە دەستی پێكردووە، من لەوە دڵنیای دەكەمەوە كە ئێمە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان زۆر بە جددی پشتیوانیی هەر پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان دەكەین كە سەرمایەدارانی خۆماڵیی كورد دەیانەوێ لە هەرێمی كوردستاندا ئەنجامی بدەن.
دەمەوێ دیسان لە قسەكانمدا دەستخۆشی لە كاك فارووق بكەم بۆ پڕۆژەكانی، نەك تەنها ئەم پڕۆژەیەی، بەڵكوو بۆ پڕۆژەكانی دیكەش كە لە شاری خۆشەویستی سلێمانی كردوونیەتی و پڕۆژەی دیكەش وەكوو بەڕێزیان باسی كرد بەڕێوەیە كە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ شاری سلێمانی و كوردستان و هەموو عیراق، ئەویش دروستكردن و بەگەڕخستنی ئەو نەخۆشخانەیەی كە نزیكەی مانگێك یان دوو مانگى داهاتوو لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە.
هیوادارم كەرتی تایبەتی ئێمە تەركیز لەسەر ئەوە بكات خەڵكی خۆمان ڕابهێنێت لە پرۆژەكاندا. ئێمە دەزانین كێشەمان لەوە هەیە، داوا دەكەم لە زانكۆكانیش كە پێشتیریش ئەو قسەیەم كردووە و دووپاتی دەكەمەوە ئێمە پێویستیمان بەوە هەیە قوتایبانی ئێمە جگە لە خوێندن، فێری پیشەیەك ببن، قوتابخانەی پیشەیی بۆ فێركردنی ئەو پیشانەی كە دەبێ لە وڵاتی خۆماندا هەبێت؛ بنەمای پێشكەوتنی هەر وڵاتێكە.
زۆر بە داخەوە ئێمە ئێستا بۆ هەر پڕۆژەیەك، كارەبا ، ئێركۆندێشن و بۆ زۆر پڕۆژەی دیكە، ناچارین لە دەرەوە خەڵكیان بۆ بهێنین، ئەمەش سیاسەتێكی هەڵەیە و ئێمە دەبێ ڕۆژێك بگەینە ئەو بڕوایه و هەوڵی جددی بدەین بتوانین لە نێو هەرێمی كوردستاندا گرنگیی زیاتر بە قوتابخانەی پیشەیی بدەین و گەنجانی ئێمە فێری كاركردن ببن و وەبەرهێنەرانی ئێمە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی ئەم گەنجانەی لە كوردستاندا هەن، لە پرۆژەكانیان وەریان بگرن، ئەمە دەبێتە چیرۆكێكی سەركەوتن بۆ هەر وڵاتێك.
هەر وڵاتێك ئەگەر نەتوانێت ئەو سەرمایە مرۆییەی لە نێو وڵاتی خۆیدا هەیە بە كاری بهێنێت، دڵنیاتان دەكەمەوە بەرەو هەڵدێرێكی زۆر خراپ دەڕوات. ئێمەش یەكێكین لەو وڵاتانەی كە دەبێت لەوە تێبگەین، ئەم كێشەیەمان هەیە، هەر كەسێك لە زانكۆ دەردەچێ دەیەوێ لە حكوومەت دابمەزرێ، كە ئەمەش لە هیچ وڵات و سیستەمێكی دونیادا ناكرێت و هیچ وڵات و حكوومەتێك ناتوانن ئەم شتە بكەن، بەڵام ئەگەر گەنجانی ئێمە بچن فێری پیشە ببن، فێری ئەوە ببن چۆن ئیشی كارەبا دەكرێت، چۆن ئیشی كاشی كاری دەكرێت، فێری ئەوە بن چۆن ئیشی ئێركۆندەیشن و مۆكێت دەكرێت، هەرچی ئەم پیشە و ئیشانە فێر ببن، ئەوا دەتوانن دەرفەتی كاری زیاتر بۆ خۆیان پەیدا بكەن.
ئەوانەی چاویان لەوەدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێ دایانبمەزرێنێت، پێموایە ئەمە سیاسەتێكی هەڵەیە و ڕاست نیە و هیچ وڵاتێكیش لە دونیا بەم شێوەیە ناتوانێت پێش بكەوێت. ئێستا ئێمە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان تووشی ئەم كێشەیە بووین.
لە ئەنجامی سیاسەتی ڕژێم لە دوای ساڵی 1975 بە وێرانكردنی گوندەكانی كوردستان و دوای ئەوە هەموو خەڵكی ئەو گوندانەیان كرد بە فەرمانبەر و لە دێهات خەڵكیان هێنایە نێو شار و كردیانن بە فەرمانبەر، هەموو ئەو مووچەخۆرانە ئەمڕۆ لە ئەنجامی سیاسەتی ڕژێم كە لە دوای ساڵی 1975 دەستی پێكرد و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش تا ڕادەیەك لەبەر بژێوی خەڵك ئەو دەرفەتەی نەبووە و ناچار بووە خەڵكێكی زیاتر دابمەزرێنێت، ئەمڕو حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی گەورەترین كێشە بۆتەوە و دەبێ چارەسەر بكرێت. چارەسەریەكەش لەوە دەست پێدەكات كە كەرتی تایبەت كه داینەمۆی سەركەوتنی هەر وڵاتێكە، ڕۆڵی خۆیان بە جددی ببینن.
وڵاتێك كە كەرتی تایبەت ڕۆڵی خۆی تیادا بینی بێگومان بەرەو پێش دەچێت، سەرمایەی خۆیان لە وڵات‌دا بەگەڕ خست، بێگومان ئەم وڵاتە بۆ گەشەسەندنی زیاتر دەڕوات. ئەگەر سەیری كوردستان بكەن، هەرچی ئێمە هەمانە لە دەرەوە بۆمان دێت، هەر چی هەیە لە شتی زۆر سادە و بچووكەوە تا شتی گەورە، ئەم سیاسەتە دەبێ بگۆڕدرێت. هیوادارم بە هیمەت و شەونخونی و كاری زیاتری كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان، ئێمە بتوانین ئەم سیاسەتە لە هەرێمی كوردستان بگۆڕین.
لە كۆتاییی قسەكانمدا دیسان دەستخۆشیەكی زۆر گەرم لە برای خۆشەویستم كاك فارووق دەكەم، بە ڕاستی شتێكی زۆر جوانی پێشكەش كردووە كە ئەگەر تەنها بۆ قازانج بێت، لەوانەیە ساڵانێكی زۆر بخایەنێت بۆ ئەوەی بگاتە ڕادەی قازانجی تەواو. بە دڵنیاییەوە لە خەمخۆریی خۆی بۆ شاری سلێمانی ئەم كارەی كردووە، لە خەمخۆریی خۆی بۆ كوردستان ئەم ئیشەی كردووە.
من هیوادارم نموونەی ئەو بەڕێزە و ئەو بەڕێزانەی پێشی ئەویش لە شوێنەكانی دیكەی هەموو كوردستان لە زاخۆ تا خانەقین كاریان كردووە، نموونەیان زیاتر بێت و دەستخۆشیان لێ دەكەم. هیوادارم لە كارەكانیاندا سەركەوتوو بن و دیسانەوە پیرۆزبایی كردنەوەی ئەم هۆتێلە لە هەموو كوردستان و هەموو عیراق و شاری خۆشەویستی سلێمانی دەكەم بەتایبەتی.
زۆر بەخێر بێن بە سەر چاو.
یەک شەممە, 02 ئازار 2014